Sangar Hamad Azeez
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
یاریزانی تایکواندۆی ئێرانی لەسەر ئاستی کچان کیمیا عەلیزادە بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە ئۆڵۆمپیادی ریۆ ٢٠١٦ توانی میدلیای برۆنزی بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم یاریزانی ئافرەتی ئێرانی کە لە ئۆڵۆپیاددا میدالیا بەدەست بهێنێت.
کیمیا بە بردنەوەی لە رکابەرە سویدییەکەی بە ئەنجامی ٥-١ پلەی سێیەمی بەدەست هێنا لە یاری تایکواندۆ لەسەر ئاستی کچان لە ئۆڵۆمپیادی ریۆ و بەم پێیەش بووە یەکەم ئافرەتی ئێرانی لە مێژووی وڵاتەکەی کە لە ئۆڵۆپیاددا میدالیا بەدەست بهێنێت.
عەلیزادە ساڵی رابردوو لە پاڵەوانییەتی جیهانی تایکواندۆ بە هەمان شێوە میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.
کیمیا عەلیزادە دوای بەدەستهێنانی میدلیای برۆنز، لە لێدوانێکی سوپاسی خانەوادەکەی کرد کە بەردەوام پاڵپشتی بوونە و هانیانداوە.