Fahrettin İbrahim
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس لەبارەی ئەگەری دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون رایگەیاند، ئەگەر کۆریای باکوور پابەندی بەڵێنەکانی بێت، ئەوە دیدارە ئەنجام دەدرێت.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گوتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی ئەگەری دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ساندەرس جەختی لەوە کردەوە کە دیدارەکە بەندە بە بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنانەی کە کۆریای باکووری داوێتی و گوتی: "چاوەڕوانیمان لە کۆریای باکوور ئەوەیە هەنگاوی جددی و راست بنێت".
دواتر لە بەیاننامەیەکدا کە ساندەرس بە شێوازی چاپکراو بەسەر رۆژنامەوانانی دابەش کرد، رایگەیاند، "پێش مەرجی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور، بەجێ گەیاندنی بەڵێنەکانی سەرۆکی کۆریای باکوورە".