Abdullah Shukur
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
تاران - AA
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، حوسێن زولفیقاری رایگەیاند کە تورکیا و ئێران بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنوور، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
زولفیقاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی شاری تاران، ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی ئەمنی سنوورەکانی ئێران کرد.
زولفیقاری ئاماژەی بەوەدا کە بۆ پاراستنی سنوورەکان بە شێوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ تورکیا ھەنگاوی باشیان ھاویشتووە و گوتیشی: "لە سنووری تورکیا و ئێران ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەین. بە شێویەەکی گشتی لە سنوور کێشە نییە".
لەلایەکی دیکەش وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لە ٦ی ئاداری رابردوو، رایگەیاندبوو کە ھەماھەنگی گرنگیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و رایگەیاندبوو: "ماوەیەک پێش ئێستا ئێرانییەکان ھاتن و ھەڵسەنگاندنی خۆمان کرد. ئینشائەڵڵا پێکەوە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەین. بۆ یەکەمجار دەیڵێم. لەگەڵ ئێران لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین".