Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
مۆسكۆ – AA
رووسیا، چین و ئه‌مریكا پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و داوایان كرد بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبیانیش به‌شداری دانوستانه‌كانی ئاشتی بكات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زامیر كابولۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی چین بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، ده‌نگ خیژون و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد راگه‌یه‌ندراوی گه‌یشتنه رێككه‌وتن بڵاوكرایه‌وه كه له هه‌شت ماده پێك دێت.
هه‌رسێ وڵات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیان له رێزگرتن له سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌فغانستان كردۆته‌وه و داوایان له لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌ن و ئاماده‌ی خۆیشیان نیشانداوه بۆ هاریكاریكردنی پرۆسه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌رسێ لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن نوێنه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شداری له دانوستانه‌كانی ئاشتیدا بكه‌ن". له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، رووسیا، چین و ئه‌مریكا پشتگیریی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و هه‌رسێ لایه‌نیش ئاره‌زووی گه‌لی ئه‌فغانستان بۆ ئاگربه‌ستێكی گشتگیر په‌سه‌ندده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه بانگه‌وازی له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كردووه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و كاری قاچاخچێتییه‌وه.
ئه‌و سێ وڵاته‌ی ناویان هاتووه، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له وڵاتانی ناوچه‌كه كردووه پشتگیریی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن كه له‌نێو خۆیاندا ئه‌نجامیانداوه.
له‌كۆتاییدا ئاماژه به‌وه دراوه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده له رۆژێكدا كه دواتر دیاری ده‌كرێت، له په‌كینی پایته‌ختی چین.