Aliia Raimbekova
04 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەش چوار کەشتی خێرای سەر بە هێزە سەربازییەکانی ئۆکرینایان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، فڕۆکەکانی جۆری فیلۆسو سەر بە هێزەکانی دەریایی ڕووسیا، شەوی ڕابردوو لە باکووری رۆژئاوای دەریای ڕەش هێزێکی ئۆکراینیان کردووەتە ئامانج.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە هێرشەکەی ڕووسیا، چوار کەشتی خێرای جۆری ڤیلارد فۆرس کە دەستکردی ئەمریکایە و بەرەو دوورگەی تارهانکوت لە ناوچەی کریمیا دەڕۆیشتن، کرانە ئامانج لەناو براون.
لە ڕاگەیەندراوەێکی دیکەدا وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان توانیویانە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی کە ئاسمانی ڕووسیایان بەزاندووە و ویستوویانە هێرش بکەنە سەر دامودەزگاکانی ئەو وڵاتە، خراونە خوارەوە.