Ekip
01 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2023
کیێڤ - AA
رووسیا شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانیی چڕی کردە سەر کیێڤی پایتەخت و ژمارەیەک شاری دیکەی ئۆکراینا.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی شاری کیێڤ، سێرگەی پۆپکۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوەی ئاشکرا کرد کە شەوی رابردوو رووسەکان هێرشی چڕیان بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام داوە.
پۆپکۆ ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکان بە فڕۆکەی ستراتیجی Tu-95 ئەنجامدراون و گوتی: "بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لە پایتەخت لێدرا. رووسەکان لە هەمان کاتدا بە مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکانیان ئەنجام دا".
سێرگەی پۆپکۆ ئەو زانیارییانەی بڵاو کردەوە کە سەرجەم مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی روسیا لە ئاسمانی کیێڤ لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە تێکشکێندران، هیچ زیانێکی گیانی بەر خەڵکی و هیچ زیانێکی ماددیش بەر باڵەخانە و ژێرخانەکان نەکەوتووە".
هەروەها سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ڤالێریی زالوژنیی رایگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاند کە رووسەکان لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٣٠ بەکاتی ناوەخۆ بە ١١ فڕۆکەی ستراتیجی جۆری Tu-95 هێرشیان بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێ کردووە.
بەئاماژەدان بەوەی کە رووسەکان بە گشتی ١٨ مووشەکی کروزیان ئاراستەی ئۆکراینا کردووە، زالوژنیی رایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکراینا ١٥ مووشەکیان تێکشکاندووە.
زالوژنیی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە سوپای رووسیا هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر شارەکانی کراماتۆرسک و کۆنستنتینیڤکا و پاڤلۆگراد.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک، سێرگی لیساک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر شاری پاڤلۆگراد ٢٥ کەس برینداربوون کە سێیان منداڵ بوون.