Emre Gürkan Abay
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
مۆسكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك "تسیركۆن" له ژێردهریاییەکی ئه‌تۆمییه‌وه ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا لە راگەیەنراوێکدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوێنێ، تاقیكردنهوهیەکی مووشه‌كیی له ده‌ریای بارێنتس ئه‌نجام دراوه.
له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه کە له میانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، تسیركۆن كه مووشه‌كێكی هایپهرسۆنیكه تاقی كراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه "بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك 'تسیركۆن' له ژێردهریاییەکی ئه‌تۆمییه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا. مووشه‌كه‌كه به‌ره‌و ئامانجێكی وه‌همیی له ده‌ریای بارێنتس ئاراسته كرا".