Ali Cura
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
مۆسکۆ - AA
رووسیا، بڕیاری سزادانی بەسەر ٦٣ بەرپرسی باڵای ژاپۆن راگەیاند کە لەنێویاندا ناوی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فیمیۆ-یش هاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لەوە کراوە حکوومەتی ژاپۆن بانگەشەیەکی فراوانی دژبە رووسیا دەست پێکردووە و رێگەی بە چەندین لێدوانی هەڕەشەئامێز و دوور لە راستی داوە کە "جێگەی قبوڵ کردن نین".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئەمە یەکەمجار نییە کاری لەم شێوەیە دووبارە دەبێتەوە کە بەم هۆیەوە زەرەر و زیانی گەورە بە پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و رووسیا و ئابووری رووسیا کەوتووە. هەروەها بووەتە هەنگاوێک بۆ لەکەدارکردنی شکۆی رووسیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو بەهۆی ئەم پاساوانە و ئەو سزایانەی حکوومەتی ژاپۆن دژ بە هاووڵاتیانی رووسی جێبەجێی کردبوون، بڕیار درا سزا بخرێتە سەر ٦٣ بەرپرسی ژاپۆن کە لە نێویاندا ناوی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فیمیۆ-یش هاتووە.
لە چوارچێوەی سزاکاندا قەدەغەی گەشتکردن بەسەر ٦٣ هاووڵاتی ژاپۆن بۆ رووسیا راگەیاندراوە.
هەروەها لیستی ناوی بەرپرسەکان لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا بڵاوکرایەوە.