Ali Cura
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
رووسیا رایگەیاند کە کاتەکانی شەو لەلایەن ئۆکرایناوە، ٢٨ هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە سەر کریمیا.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوە کرد کە ئۆکراینا کاتەکانی شەو بە ٢٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەوڵی هێرشی تیرۆریستیی داوە بۆسەر نیمچەدوورگەی کریمیا و هێزەکانیان رێگرییان لەو هێرشانە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، ١٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تێکشکاندووە و ١١شیان بە ئامێری جەنگیی ئەلکترۆنیی رێگرییان لێکراوە و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە: ''لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی رێگرییان لێکرا، هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵیی دروست نەبووە''.
نیمچەدوورگەی کریمیا، بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن رووسیاوە لکێندراوە بە خاکی وڵاتەکەیەوە.