Abdullah Shukur
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
مۆسکۆ - AA
هەواڵی دەستگیرکردنی سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئەلێکسی ناڤالنی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، کیرا یارمش گوتەبێژی راگەیاندنی ئەلێکسی ناڤالنی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە کە ناڤالنی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مۆسکۆ دەستگیرکراوە.
ئەلێکسی ناڤالنی بە مەبەستی پرۆتێستۆکردنی پرۆژەیاسای بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینکردن داوای لە خەڵک کردبوو کە لە نۆی مانگی ئەیلوولی داھاتوو برژێنە سەر شەقامەکان.