Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2017
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە ئەمریکا دەکات کە ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی خۆی لە رووسیا کەم بکاتەوە و کارکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لەچەند باڵەخانەیەکی دیپلۆماسی هەڵپەسارد.
لەبەرامبەر ئەو سزا نوێیانەی چاوەڕێ دەکرێت ئەمریکا بیخاتە سەری، رووسیا داوا دەکات ژمارەی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانی ناو رووسیا و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە رووسیا بۆ ٤٥٥ کەس کەم بکرێتەوە.
لەراگەیەنەکەدا هاتووە هەر هەنگاوێک کە بەرامبەر دیپلۆماتکارە رووسەکان بگیرێتەبەر، هاوشێوەی خۆی وەڵام دەدرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنی پێنج شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە نیشاندا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیا، ئێران و کۆریای باکووردا بسەپێنێت. بە پێی پڕۆژە بڕیارەکە، پێویستە حکوومەتەکەی ترەمپ بەرلەوەی سزاکانی سەر رووسیا کەمبکاتەوە یان ھەڵیانبگرێت، رەزامەندیی کۆنگرێس وەربگرێت.
بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە بڕیارەش بە یاسا بکرێت، پێویستە سەرەتا لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێت و دواتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر بکات.