Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2022
مۆسکۆ – AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینای لە نزیک بنکەی ئاسمانیی "ئهنجلس" لە ناوچەی ساراتۆڤ باشووری رووسیا راگەیاند.
ئاژانسی ھەواڵیی تاس "TASS"ی رووسی بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٠١:٣٥ بە کاتی مۆسکۆ، فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە کاتی نزیکبوونەوەی لە بنکەی ئاسمانیی "ئهنجلس" لە ناوچەی ساراتۆڤ باشووری رووسیا، خراوەتەخوارەوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەدا، سێ سەرباز بەسەختی برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لێداونێک لەلایەن ئۆکرایناوە لەبارەی رووداوەکەوە رانەگەیەندراوە.
رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ٢٠٢٢، ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد کە تا ئێستا بەردەوامە.
ھاوکات ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە بەھۆی ھێرشە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، سزای نوێیان بەسەر رووسیادا سەپاند.