Ali Cura
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
مۆسكۆ – AA
رووسیا دوو دیپلۆماتكاری لیتوانیا، یه‌ك دیپلۆماتكاری لاتڤیا و یه‌ك دیپلۆماتكاری ئیستۆنیا و سێ دیپلۆماتكاری سلۆڤاكیا بە"كه‌سانی نه‌ویستراو" راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه بانگهێشت كراون بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌توندی ئیدانه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی رووسیا كراوه له‌و وڵاتانه به پاساوی "بێبنه‌ما و ئیستیفزازكهرانه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوە خراوه‌ته روو كه له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌دا رووسیا بڕیاریداوه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دوو دیپلۆماتكاری لیتوانیا، یه‌ك دیپلۆماتكاری لاتڤیا و یه‌ك دیپلۆماتكاری ئیستۆنیا و سێ دیپلۆماتكاری سلۆڤاكیا بۆ وڵاته‌كانیان.