Mustafa Deveci
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
کیێڤ - AA
لە کاتێکدا جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا پێی ناوەتە ٢١مین رۆژەوە لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی رووسیا لە کیێڤ پارچە تۆپ بەر باڵەخانەیەک کەوت و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا، پارچە تۆپەکان بەر باڵەخانەیەکی ١٢ نهۆمی کەوتوون لە سەنتەری کیێڤ و بەهۆیەوە ئاگر لە باڵەخانەکە کەوتووەتەوە و بینایەکی یەنیشتیشی زیانی بەرکەوتووە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگری باڵەخانەکەیان کوژاندەوە و دانیشتوانی ٣٧ باڵەخانەی ناوچەکە گواسترانەوە بە دوو بریندارەکەشەوە.
هێزەکانی رووسیا لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێرشەکانیان بۆسەر شاری کیێڤ چڕکردووەتەوە.
لەو هێرشانەی رۆژی یەکشەممە و دوێنێ ئەنجامدران و زۆربەیان کرانە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون، لانیکەم حەوت کەس کوژران.