Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین، رێككه‌وتننامه‌ی به‌رفراوانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی سه‌ربه كه‌شتی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی له‌شاری تارتوسی سووریا پێشكه‌ش به باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا "دوما" كرد.
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن دوماوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به رێكه‌وتنی 49 ساڵی كه له‌نێوان رووسیا و سووریادا كراوه، پێشنیاری به‌رفراوانكردنی بنكه‌ی ده‌ریایی شاری تارتوسی سووریا ده‌كرێت كه سه‌ربه كه‌شتی گه‌لی رووسیایه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و ئیداریی سووریا له بنكه رووسییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی نامێنیت و، رووسیا به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك دامه‌زراوه هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان تانه‌یان له رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانرێت بۆ 25 ساڵی دیكه درێژبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له رێككه‌وتنه‌كه‌دا رووسیا خاوه‌نی مافی ناردنی ژماره‌ی پێویستی سه‌ربازه بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌ی ده‌ریایی.
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، له رۆژانی رابردوودا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له بنكه‌ی حمه‌یمیم له پارێزگای لازقیه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌رمانی به یه‌كه‌كانی رووسیا كردووه بۆ كشانه‌وه‌یان له سووریا و، رایگه‌یاند: "ناوه‌نده‌كانی راوێژكاری رووسیا له سووریا به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان. چالاكییه‌كانی رووسیا له بنكه‌كانی تارتوس و حمه‌یمیم بۆ هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت".