Aliia Raimbekova
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە ئۆکراینا هەوڵیداوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر ناوچەی مۆسکۆ.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "بەیانی ئەمڕۆ، رێگریی کراوە لە هەوڵی هێرشی تیرۆریستیی رژێمی کیێڤ بۆسەر ناوچەی مۆسکۆ و مۆسکۆ نۆڤایا (مۆسکۆی نوێ) بە پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان".
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە چوار لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراونەتە خوارەوە و یەکێکیشیان بە ئامێری ئەلیکترۆنی رێگریی لێکراوە و لە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە، رووداوەکەش زیانی گیانیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هەوڵی هێرشەکەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڤنوکۆڤۆ لە مۆسکۆ رێوشوێنی ئەمنیی گیراوەتەبەر.
سێرگی سۆیبانین باسی لەوە کرد کە ژمارەیەک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ئاراستەی فڕۆکەخانەکانی دیکە کراون و لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە کاتی ناوخۆ، کارەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بووەتەوە.