دورگەی گیگلیۆ
ھەڵمەتی راستکردنەوەی کەشتییەکە نزیکەی شەو و رۆژێکی پێچوو، دواجار کارکەران سەرکەوتوو بوون لەھەوڵەکەیانداو توانییان بیخەنەوە سەر رێی خۆی.
رۆژی ١٣/١/٢٠١٢ کەشتییەکە لەنێو دەریا کەوتەڕێ بەڵام لەنزیکی (دوورگەی گیگلۆ) خۆی کێشا بەتاشە بەردی ناو دەریاداو بەھۆیەوە بەشێکی بن ئاو کەوت.
لەڕووداوی بەرکەوتنی کەشتییەکە بەتاشە بەردەکاندا ٣٢ کەس گیانیان لە دەستدا، تیمە فریاگوزارییەکان تا ئێستا تەرمی دوو لەو کەسانەی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی ناوچەکە گوتی"ئۆپەراسیۆنی ڕاستکردنەوەی کەشتییەکە لە یەکەم ھەوڵیدا سەرکەوتوو بووە، ئەمڕۆ ھەنگاومان نا بۆ بۆ دوورخستنەوەی کەشتییەکە لەو دورگەیە تاکو ئاراستەی خۆی لە دەریادا بگرێتەوە بەر".
ئەو ئەندازیارەی سەرپەرشتی ھەڵمەتی دەرھێنانەوەو راستکردنەوەی کەشتییەکەی کرد گوتی "ھەڵمەتی لەمە باشتر ئەنجام نەدەدرا دەبوو ھەر بەم جۆرە کەشتییەکی گەورەی لەکارکەوتوو بخەینەوە کار"