Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی کە وڵاته‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی هه‌میشه‌یی له سۆماڵ ده‌كاته‌وه كه له ساڵی ١٩٩١ه‌وه دایخسستووه رایگه‌یاند "ئه‌م رووداوه مێژووییه ده‌رخه‌ری ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سۆماڵ روویداوە".
هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی هه‌میشه‌یی له سۆماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر چۆنییەتی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و گوتی: "ئه‌م رووداوه مێژووییه ده‌رخه‌ری ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سۆماڵ روویداوە. گه‌ڕانه‌وه‌مان په‌یوه‌ندیداره به دیموكراسی، سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری (له‌وێ) كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه. باڵیۆز دۆناڵد یامامۆتۆ و تیمه‌كه‌ی له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردنن له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكوومه‌تی سۆماڵ".
ئیداره‌ی ئه‌مریكا دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له سۆماڵ له سەرەتای نەوەدەكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كه رووخاندنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی لێكهوتهوه له ساڵی ١٩٩١ به هۆكاری ئه‌منی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له مۆگادیشۆ داخست و بانگهێشتی كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی كرده‌وه بۆ ئه‌مریكا.