تاران
به‌هۆی ئه‌وه‌ی داری بانیان له لقه‌كانییه‌وه ره‌گ و له رهگهكانیشهوه قه‌دی داره‌كه ده‌رده‌چێت له باشووری ئێران خەڵکانێک هەن کە رێزی لێ دەگرن.
ئەم درەختە به درێژای رێگەكان و گۆڕه‌پانه‌كان له شاره‌كانی باشووری ئێران پارێزگاری لێوە ده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م داره‌ش پێویستی ئاو به‌هۆی گهڵاكانییهوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به‌م هۆیه‌وه‌ش ئه‌و لقانه‌ی له قه‌دی داره‌كه ده‌رده‌چێت به‌هۆی كاته‌وه ده‌بێته ره‌گ و تێكه‌ڵی خاك ده‌بێت هاوكات گه‌ڵاكانی ئه‌م دره‌خته ههڵناوەرێت و به هه‌ردوو وه‌رزی هاوین و زستان هەر سەوزە.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی ژینگه‌ی دورگه‌ی زستان له ناوچه‌كه، مریه‌م محه‌مه‌دی به ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی دره‌ختی بانیانەوە گوتی: "گه‌ڵا فراوانه‌كانی ئه‌م دره‌خته شێی هه‌وا ده‌مژێ و به‌م هۆیه‌وه‌ش پێویستی ئاو دابین ده‌كات هاوكات له لقه‌كانی ئه‌م داره، ره‌گ ده‌رده‌چێ و پاش ساڵانێک له‌گه‌ڵ خاكدا تێكه‌ڵ ده‌بێت".
محه‌مه‌دی راشیگه‌یاند چونکە له لقه‌كانییه‌وه ره‌گ په‌یدا ده‌بێت و له رهگیشهوه قه‌دی دره‌خته‌كه دروست ده‌بێت به‌م پێیه‌ش ئه‌م دره‌خته نزیكه‌ی 500 ساڵ ده‌ژیت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌م دره‌خته میوه‌ی سووری بچووك به‌رهه‌م ده‌هێنێ و بێجگه له خه‌ڵكه ناوچه‌كه كه‌سی تر نایخوات و ئه‌م دره‌ختانه بەتەواوی دەپارێزن وهاوكات خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیان به‌م دره‌ختانه ناگه‌یه‌نن.
دره‌ختی بانیان گه‌ڵاكانی زۆر گهروهیە و سێبه‌رێكی فراوانیش له چوارده‌وره‌ی خۆی دابین دەکات. ئەم درەختە لە جۆرەکانی هەنجیریی کێوییە کە درەختی نەتەوەیی هیندییەکان دێتەئەژمار و لە هیندستان خەڵک سەردان و زیارەتی دەکەن.