ئیستانبوڵ
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا تانەر یڵدز رایگه‌یاند توركیا، گه‌وره‌ترین رۆڵی ده‌بێت له هاوكاری كردنی ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی "ناساندنی توركیا، له راپۆرتی 2014ی وزه‌ی جیهانیدا"، یڵدز له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی عێراقه‌وه گوتی: "وه‌ك ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وڵاتان پیشبینییان ده‌كرد به‌هیز بووه و توركیا له بواری وزه‌دا له سه‌روو پێشبینییه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد كه توركیا له رووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی، دێبلۆماسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، سیاسه‌تی وزه و ستراتیجییه‌وه پێكاویه‌تی و له گۆڕەپانی نێوده‌وڵه‌تیشدا به هه‌مان شێوه باسی لێوه ده‌كرێت.
تانه‌ر یڵدز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق تا ساڵی 2040 ده‌بێته یه‌كێك له گرنگترین وڵاتانی جیهان له دابین كردنی نه‌وتدا و گوتی: "تا ساڵی 2040 توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 14 ملیۆن به‌رمیل زیاد ده‌كات، له‌وه‌ش به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار ملیۆن به‌رمیلی له عێراقەوە ده‌بێت".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا باسی لەوە کرد كه وڵاته‌كه‌ی له قۆناغی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد و هه‌ولێر هه‌یه‌تی و گوتی: "له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییهكهمدا كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگمان ئه‌نجامدا. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ش له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وی هه‌ماهه‌نگی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ساز ده‌كریت. به‌ڕیز سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش به‌شداری ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییهكهشمدا ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
تانه‌ر یڵدز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه توركیا له مانگه‌كانی داهاتوودا ئاماده‌كاری ده‌كات كه رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نوێ‌دا بكات و گوتی: "له چوارچێوه‌ی ریككهوتننامهكانی TPAO له به‌غداد و به‌ڵێننامه‌كانی هه‌ولێر قه‌باره‌ی بازرگانی وزه‌ی ده‌ره‌كیمان له عێراق زیاتر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژ له دوای رۆژیش له‌وه تێده‌گه‌ین كه تا چه‌ند ئه‌و ئامانجه‌مان پێكاوه. ناسه‌قامگیری عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هەیه، هه‌روه‌ها سهقامگیریشی، له‌به‌رئه‌وه توركیا گه‌وره‌ترین هاوكار ده‌بێت له ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق".