كابوڵ
بەرپرسێكی پۆلیسی قەندەهار غولام رابی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بۆمبێكی چێنراو لە كاتی تێپەڕینی كاروانێكی سەربازیدا تەقێندراوەتەوە و لە ئاكامدا ئەفسەرێك كوژراوە و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوونە".
ھەروەھا لە رووداوێكی دیكەدا لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە شاری كونار حەوت كەس كوژراون و سێ دیكە بریندار بوونە.
لای خۆشیەوە گوتەبێژی پارێزگاری كونار عەبدولغەنی موسەمیم رایگەیاند لە نێو قوربانییاندا منداڵ و ئافرەتیش ھەیە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.