Mazın Asad
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
قودس - AA
دادگای ئیسرائیل سزای دوو ساڵی بەسەر دوو منداڵی فەڵەستینی سەپاند.
پارێزەری کۆمەڵەی دیلەکانی فەڵەستین، محەمەد مەحمود لە نووسراوێکدا رایگەیاند دادگای ناوەندی ئیسرائیل، سزای بەندکردنی دوو ساڵی بەسەر شادی فەراحی تەمەن ١٣ ساڵ و ئەحمەد ئەلزەتاری تەمەن ١٣ ساڵ سەپاندووە.
مەحمود ئاماژەی بەوە دا کە ئەو دوو منداڵە فەڵەستینییە ماوەی ساڵێکە لە بەندیخاندان، بەڵام ئەو ساڵەیان بۆ ھەژمار نەکراوە و راشیگەیاند بەرواری دەستپێکردنی سزاکەیان وەک ٢٩ی تشرینی دووەم ٢٠١٦ دیاری کراەی و بەم پێیەش سزاکەیان ماوەی سێ ساڵ دەبێت.
دادگای ئیسرائیل بە ھۆکاری "ھەوڵدان بۆ ھێرشکردن بە چەقۆ"، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ەوە دوو منداڵی فەڵەستین دەستبەسەرکردووە.