ئیستەنبوڵ
مۆزەخانەی ھونەرجوانەکان و کتێبخانەی ڤێرجینیا لە ئەمریکا، لەڕێی دیاریکردنی باشترین تێکستی ئەدەبی و ھونەری، شیعری و بایۆگرافیا، کاری ڕۆژنامەوانیی خەڵاتی (ماری لین کۆتز) یان بە خشییە ئۆرھان پاموک نووسەری بەناوبانگی تورکیا.
رۆمانی مۆزەخانەی پاکیزەیی ی پاموک کتێبێکە لە چوارچێوەی نووسینەوەی یادگارییەکانی نووسەرو تێبینی نووسەر لەو کەرەستانەی کە لەشاری ئیستەنبوڵ بەکاردەھێرێن.
ئەو رۆمانە تا ئێستا وەرگێردراوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی-سۆرانی، فەرەنسی، ئیتاڵی، ھۆڵەندی ھەریەکە لەڕۆژنامە بەناوبانگەکانی وەک نیویۆرک تایمز، دیزان ئۆبسێرڤەر، ھەڤینگتۆن پۆست، لەبارەیەوە نووسینی ڵیکۆڵینەوەییان لەسەر ئەو کتێبە بڵاو کردووەتەوە.
لەڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکەدا لەڕۆژی ١٩ ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، زۆرێک لەناوەندەکانی چاپخانە لە ئەمریکا بەو کتێبانەی کە لە چاپیاندا بوو بەشدارییانکرد لەو خەڵات بەخشینەدا.
لە گوتەیەکیدا لە کاتی وەگرتنی خەڵاتەکە پاموک گوتی: "وێنەو ئەدەب برای یەکن، کاتێ کە ڕۆمان دەنووسم وێنەکان لە خەیاڵمدا دەکێشم، چونکە بەبێ وێنە ناتوانی تێکست بنووسی و ھەروەکچۆن بە بێ خەیاڵ و تێکست ناتوانی وێنەیەک بکێشیت."
رۆمانی مۆزەخانەی پاکیزەیی بەرھەمی ١٥ ساڵەی بیرکرنەوەی ئۆرھان پاموک، تێیدا لە زاری ئەو کەرەستەو ئامڕازانەی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست دا لەشاری ئیستەنبوڵ بەکار ھێراون یادگارییەکان دەگێڕێتەوە.