غه‌ززه
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه ئه‌شره‌ف ئهلقودرە له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌لاتی كه‌رتی غه‌ززه، ده‌ستكراوه به ده‌رهێنانی كوژراو و برینداران له‌ژێر خانوه داڕماوه‌كان و گواستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كه."
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشانه‌دا 40 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 400 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌یدا كه له‌رێی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كان ده‌كاته ئامانج. به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رز بۆوه بۆ 358 كه‌س و دوو هه‌زار و 685 بریندار.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا، كه له شه‌ڕ و پیكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپه به‌رگریكاره فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا فه‌رمانده‌ی لیوای گۆلانی سوپای ئیسرائیل بریندار بووه.