سلێمانی
دوای ئەوەی لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە سەرکۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەلال تاڵەبانی گەیشتەوە سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وێنەیەکی نوێی لە لایەن كەناڵی كوردساتەوە بڵاو کرایەوە.
لەو وێنەیەدا تاڵەبانی پێشوازی لە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی ی.ن.ک کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەکا.
لە وێنەکاندا کە بڵاو کراونەتەوە، تاڵەبانی بە تەندروستییەکی باشەوە دەردەکەوێ، ئەوەشی کە جێی سەرنجی زۆر لایە، لە زۆر لە وێنەکاندا دەرکەوتووە کە توانای جوڵاندنی دەستی چەپیشی هەیە و کلێنسێکی پێ گرتووە.