Mustafa Melih Ahıshalı
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی گواستۆته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاوی کردەوە، خامنه‌یی له گوتارێكیدا كه له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكردووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا له‌پشت هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌فغانستانه‌وه‌یه كه سه‌دان كه‌س تیایدا کوژران.
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد داعش كه له عێراق و سووریا له‌ناوبراوه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاراسته‌ی ئه‌فغانستان كراوه و گوتی: "ئه‌مریكا داعشی گواستۆته‌وه بۆ ئه‌فغانستان، به‌مه‌یش هۆكار بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه ده‌ره‌خسێنیت و هه‌وڵده‌دات ئاسایشی ئیسرائیل ده‌سته‌به‌ر بكات".
خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات بێ له‌به‌رچاوگرتنی شیعه و سوننه خه‌ڵكان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌وه‌یش حكوومه‌تی واشنتۆن وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به‌رداوه‌ته یه‌كتری و هه‌وڵیداوه ئیسرائیل له‌بیر بباته‌وه.
له ماوه‌ی مانگی رابردوودا، به هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبان و داعشه‌وه له ئه‌فغانستان، 282 سڤیل کوژران و زیاتر له 500ی دیكه‌ش برینداربوون.