Muhammet Kurşun
04 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند کە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ پێویسته سزاكان هه‌ڵبگیرێن و گوتی: "با سزاكان هه‌ڵبگرن و رێگای دیپلۆماسی بگرنه به‌ر، بۆئەوەی ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌ینه‌وه".
حەسەن روحانی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له ناوچه جیا جیاكانی ئێران له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه دوا.
سه‌ركۆماری ئێران به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاڵی نوێ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیاد ناكرێت گوتی: " بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ پێویسته سزاكان هه‌ڵبگیرێن. با سزاكان هه‌ڵبگرن و رێگای دیپلۆماسی بگرنه به‌ر، بۆئەوەی ده‌ست به دانوستانه‌كان بكه‌ینه‌وه. سزاكان رێگه له دیپلۆماسییه‌ت ده‌گرن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكان هه‌ڵبگرێت په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌رمتر ده‌بن".
حەسەن روحانی داوای كرد په‌له بكرێت له هه‌ڵگرتنی سزاكان و گرتنه‌به‌ری رێگای دیپلۆماسی و گوتی: "جێهێشتنی كاری ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه. ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له دواخستن. ئێران رایگه‌یاندووه كه سزاكان هه‌ڵگیران، پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كان. با كات به فیڕۆ نه‌ده‌ین".