Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
مه‌ككه - AA
ملیۆنان حاجی كه ئه‌مشه‌ویان له مینا به‌سه‌ربرد، دوای نوێژی به‌یانی به‌ره‌و عه‌ره‌فه به‌ڕێكه‌وتن.
زیاتر له دوو ملیۆن حاجی دوای نوێژی به‌یانی به‌مه‌به‌ستی وه‌ستان له عه‌ره‌فه كه یه‌كێكه له وێستگه گرنگه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، روویان له كێوی عه‌ره‌فه كرد كه 12 كیلۆمه‌تر له میناوه دووره.
حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه نوێژی عه‌سر ده‌به‌نه پاڵ نوێژی نیوه‌ڕۆ و پێكه‌وه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن و كاته‌كانیان به خواپه‌رستی و قورئان خوێندن تا كاتی خۆرئاوابوون له عه‌ره‌فه به‌سه‌رده‌به‌ن.
له‌سه‌ر رێگای گه‌یشتنی حاجییان به عه‌ره‌فه‌دا بنكه‌ی ته‌ندروستی و خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه ئاماده‌یه و كارمه‌ندانی تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی حاجییان له‌ئاماده‌باشیدان.
حاجییان له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا عه‌ره‌فه ته‌واوده‌كه‌ن و ئه‌و به‌ردانه كۆده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ره‌جمی شه‌یتان به‌كاریده‌هێنن و نوێژی شێوان و خه‌وتنان له‌كاتی نوێژی خهوتناندا پێكه‌وه كۆده‌كه‌نه‌وه و له موزده‌لیفه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.