قاهیرە
بەهۆی جیاوازی لە بڕیاری لیژنەی یاسایی ئیسلام و هەژمارە گەردوونییەکاندا، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە سێ رۆژی جیاوازەوە.
لە زۆرێک لە وڵاتانی وەک تورکیا و سعودیە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان رێککەوتی ٤ی تشرینی یەکەم دەکا و لە هەریەک لە لوبنان و ئێران و مۆریتانیا و مالیزیا و مەغریب و چەند وڵاتێکی دیکە، جەژن دەکەوێتە ٥ی تشرینی یەکەمەوە، پاکستان و هیندستانیش لە ٦ی تشرینی یەکەمدا جەژنی قوربان دەکەن.
ئەو وڵاتانەی کە جەژنی قوربان تیایدا لە ٤ی تشرینی یەکەمدا دەستپێدەکا بریتین لە تورکیا، سعودیە، سونەکانی عێراق، سونەکانی لوبنان، فەلەستین، سوریا، ئوردن، میسر، عومان، یەمەن، سۆماڵ، بەحرەین، کوێت، قەتەر، ئیمارات، سودان و باشووری سودان، تونس، جەزائیر، لیبیا، نێجیریا، گانا، ئۆگەندا، نەمسا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، سویسرا، فەڕەنسا، دانیمارک، روسیا، بەریتانیا، کۆریای باکوور، کەنەدا، ئەمریکا، ئەمریکای لاتین، وڵاتانی سەر دەریای کاریبی، دورگەی کەناریا.
ئەو وڵاتانەی کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە ٥ی تشرینی یەکەمدا دەکەن بریتین لە ئێران، شیعەکانی عێراق، شیعەکانی لوبنان، مەغریب، ئەفریقای باشوور، کینیا، زامبیا، یابان، مالیزیا، ئیندۆنیزیا، نیوزلاند.
لە هەریەک لە پاکستان و هیندستانیش ٦ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
هۆکاری دروستبوونی ئەو جیاوازییەش لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە رۆژمێری مانگیدا، کە یاسای ئیسلام بە بناغە دایناوە، یەکەم رۆژی مانگ بەپێی دەرکەوتنی مانگ لە شێوەی هیلالدا دیاریدەکرێ.
بەپێێ ئەە رۆژمێرەش، کاتی دەرکەوتنی هیلال هەموو ساڵێک دەگۆڕێ، لە فیقهی ئیسلامدا دوو هۆکار هەیە بۆ دیاریکردنی سەرەتای مانگ، هەربۆیە بۆ دیاریکردنی سەرەتای مانگ دوو جۆر لێکدانەوە هەیە.
لایەنێک بە باشی دەزانن کە دەرکەوتنی مانگ لە شێوەی هیلالدا بە چاو بکەنە سەرەتای دەستپێکی مانگ، لایەنکێی دیکە پێوانە زانستییەکان دەکەنە ئامراز بۆ بینینی مانگ و دیاریکردنی.