نیویۆرک
ئەمڕۆ ھەینی لە ئەمریکا بە چالاکی جیاجیا ٨٧ مین ساڵیادی جەژنی سوپاسگوزاری پیرۆز کرا.
رێوەڕەسمی پیرۆزباییەکانی جەژنی سوپاسگوزاری کە ھەر ساڵ لە چوارەمین پێنجشەممەی مانگی کانوونی دووەمدا بەرێوە دەچن، ئەمساڵیش سەرەڕای ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی رێوەڕەسمەکان بەھۆی با و بارانەوە، بەڵام بە چەندین چالاکی جیاجیا ئەو جەژنە پیرۆز کرا.
لەو رێوەڕەسمەدا چەندین چالاکی کە گرنگترینیان چالاکی راکردنە و لە ساڵی ١٩٢٧وە لە لایەن زنجیرە فروشگاکانی ماسییەوە دەستپێکراوە، ئەنجام دران، راکردن لە جادەی بەردەم پارکی ناوەندی دەستیپێکرد و لە جادەی ٣٤ی بەردەم مەیدانی ھەرالد کۆتاییھات. چەندین گروپ و پێکھاتەی پیشەیی جیاجیا بەشدارییان لە رێوەڕەسمی راکردندا کرد.
لەو رێوەڕەسمەدا کە لە ژێر رێوەشوێنی توندی ئەمنیدا بەرێوەچوو، منداڵەکان بە بینینی قارەمانانی فیلمی کارتۆنی خۆشحاڵ بوون، ھەر یەک لە ئەکتەرەکانی پیاوی سیسەرک، شیرنەکان، ھەلۆکیتی، سونگەر بۆب پیلیسبوری، دۆوگھبۆی و کاوس سەرنجی منداڵانی راکێشا.
ئەو رێوەڕسمە لە لایەن چەندین کەناڵەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ گواسترایەوە، ٣ ملیۆن کەس لە کۆڵانەکانی مانھاتان و ٥٠ ملیۆن کەسیش لە رێگەی شاشە کەناڵەکانەوە سەیری ئەو رێوەڕەسمەیان کرد.