نیویۆرک
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە بەرێژەی سەدا ٢٠ تا سەدا ٧٠ لە بەھای ئامێرە ئەلتکرۆنیەکان و جل و بەرگ لە رۆژێکی ھەینی دا دادەشکێندرێ و ئەم رۆژەش بە رۆژی ھەینی رەش ناسراوە.
ئەم ساڵیش لەگەڵ ھاتنی جەژنی سوپاسگوزاری کە گرنگیەکی زۆری لای ئەمریکیەکان ھەیە، بەمەبەستی کڕینی کەل و پەلی ئەلکترۆنی و جل و بەرگ لە سەعاتە زووەکانی بەیانیەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەمریکا لەبەردەم فرۆشگەی تایبەت بە جل و بەرگ و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان کۆبوونەتەوە بۆئەوەی لە رۆژی ھەینی رەشدا لە کڕینی پێداویستیەکانیان سود لە داشکاندنی نرخەکان ببینن.
ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەبەردەم فرۆشگەکان کۆدەبنەوە و سڕا دەگرن، بەشێوەیەک ھەندێ جار ئەو سڕایە تا درەنگانێکی شەو تەواو نابێ.