بۆلو
ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان، بارینی بەفر لە چەندین ناوچەی جیاجیا دەستیپێکرد و شارەکانی وەکو ترابزۆن، ئەرزوروم، بۆلو و بایبورت سپی پۆش بوون.
بارینی بەفر لە شاری بایبورت بەیانی ئەمڕۆ ھەینی دەستیپێکرد و بە ھۆی بارینی زۆری بەفرەوە شارەکە بە گشتی سپی پۆش بوو و لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارەدا رێژەی بارینی بەفر بە ١٢ سانتیمەتر تۆمار کراوە.
بە پێی لێدوانەکان ئەو شەپۆلەی سەرما و سۆڵ و بەفر بارینە تا چەند رۆژی داھاتووش بەردەوام دەبێ.
ھەر ئەمڕۆ لە رۆژھەڵاتی ناوچەی قەرەدەنیز بە تایبەت لە بەرزاییەکاندا بەفرێکی زۆر باری و لە شارەکانی ترابزۆن، گموشخانە، چیای زیگانا بارینی بەفر بەردەوامە و رێژەی بارینی بەفر لەو ناوچانەدا بە ٥ سانتیمەتر تۆمار کراوە و لە ناوچەی بۆلویش رێژەی بارینی بەفر بە ١٣ سانتیمەتر تۆمار کراوە.
بە ھۆی ئەو شەپۆلەوە لە ناوچەی ئابانت ھەشت سانتیمەتر، لە پارکی سروشتی گۆلجوک ٥ سانتیمەتر و لە کەرتاڵکایاش ١٣ سانتیمەتری بەفر باریوە.