Ruslan Rehimov
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2022
باکو - AA
هێزە سەربازییەکانی تورکیا و ئازەربایجان، مانۆڕێکی هاوبەشیان لە ئازەربایجان ئەنجامدا.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی هەردوو وڵات لە مانۆڕەکەدا، ئەو ئۆتۆمبێل و هێزانەیان تێکشکاندووە کە لە شێوەی هێزی دوژمندا دروستکرابوون.
باس لەوەش کراوە کە مانۆڕەکە ئامانجی دەستەبەرکردنی هەماهەنگی هێزەکان لەکاتی جەنگ، باشکردنی توانای بەڕێوەبردنی جەنگ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان بووە و تیایدا سەربازانی هەردوو وڵات توانایەکی باشیان نیشانداوە.