Abdullah Shukur
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
بارانبارین دوێنێ ئێوارە لە شارۆچکەکە دەستی پێ کرد و هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە. بەم پێیەش لافاوێکی زۆر لە ناوچەکەدا ھەڵساوە بۆیە نزیکەی ٥٠٠ خانوو لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارۆچکەیە بەھۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەشەوە بارھەڵگرێک بەھۆی لافاوەکە لە رووبارەکەی دیجلە ون بووە و جێگەی باسە دوێنێ شەو بە ھۆی بارانەکەوە رێگای سەرەکی نێوان شرنەخ و جزیر رۆچوونی زەوی رووی داوە و ئێستاش کارەکانی چاککردنەوەی رێگەکە بەردەوامە.