Mücahit Oktay
26 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، تەقەکەرەکەی بەردەم کۆشکی سپی دەستگیر کراوە.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکە لە وڵاتەکەی زانیاری بڵاو کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لە هۆلی خوارنەکە لەگەڵ هاوژینەکەی میلانیا ترەمپ هێندرایە دەرەوە و دوای چەند خوولەکێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ترەمپ نووسیوێتی: "شەوێکی پڕ جووڵە بوو. هێزە نهێنی و تایبەتییەکان زۆر بە باشی جووڵەیان کرد. زۆر خێرا و بوێرانە جووڵانەوە. چەکدارە تەقەکەرەکەشیان دەستگیر کرد".
لە میانی خوانێکدا لەگەل سەندیکای پەیامنێران، کەسێک لەبەردەم کۆشکی سپی تەقەی کرد.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕووداوەکەدا پۆلیسێک بە سووکی بریندار بوو.
هەر لەم بارەیەوە گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لیڤیت لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ گوتارێک لە کۆشکی سپی ئامادە دەکات.