ئیسلام ئاباد
ژمارەیەک لەو تیمە راگەیاندنکار و رۆژنامەوانانەی کار بۆ دەرخستنی راستیەکان و پروپاگەندی کردەوەکانی موجاھدین لە پاکستان دەکەن، لەلایەن زانایانی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبان روبەڕووی رەخنەی توند بوونەوە و وەک دوژمنی ئیسلام لەقەڵەمدران و فەتوای حوکمی ئایینی یان لەدژ راگەیەنرا.
لە راگەیێنراوەکی زانایانی سەر بە تاڵیباندا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی AA کەوتووە، بە بەکارھێنانی حەدیسی پێغەمبەر و ئایەتی قورئانی فەتوایان بۆ ئەو رۆژنامەوان و راگەیاندنکارانە دەرکردووە و لە ھەمان کاتدا ئاگاداریان دەکاتەوە کە دەست لەم ھەنگاوەکانیان لە دژی ئیسلام و موجاھیدەکان ھەڵگرن.
ڕاگەیەنراوەکە ھەروەھا دەڵێ ئەگەر حکومەتی پاکستان پشگێری لە ھەنگاوی ئەو رۆژنامەوانانە بکات ئەوا بەپێی ئەو فەتوایە حکومەتیش تاوانبار دەبێ.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە ئەم فەتوایە لە دژی ھەموو ئەو راگەیاندنانەیە کە لە دژی ئیسلام کاردەکەن و ئێمە بە سوارچاکی شمشیر بە دەست و تیروریست و دژە ئاشتی ناودەبەن و لەکاتێکدا کوشتنی فەلستینیەکان و موسلمانان لە ھەموو جیھان بە کردارێی ئاسایی دەزانن و بەناوی ئاشتی و ئارامی نادادوەریەکان دەشارنەوە.