لوجنکۆ
بەرپرسانی پارێزگای ئوتار پرادە لەباکووری ھیندستان رایانگەیاند: لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٤٢ کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لە دەستداوەو ٤٠ کەسی دیکە ژاراوی بوون.
پۆلیسی پارێزگای ئوتار پرادە ھەروەھا ئاشکرایکرد حەفتەی رابردوو لە کاتی بەرێوەچوونی فێسیتڤاڵی دوسەھرای ھێندۆسەکان ٣٢ کەسیان دەستگیرکردووە بە ھۆی فرۆشتنی خواردنەوەی کحولی کە بەساختە دروستکرابوون.
بە ھۆی زۆر بوونی رێژەی وەبەرھێنانی خواردنەوە کحولییەکان بەشێوەی ساختەوە لە ھێندستان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەدانیشتووانی ئەو وڵاتە دەبنە قوربانی.