تاران: ''١٧ سیخوڕی ئه‌مریكامان له‌به‌رده‌ستدایه''
- وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ١٧ ده‌ستبه‌سه‌ركراویان له‌به‌رده‌ستدایه كه كاری سیخوڕیان بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه و ژمارەیەک له‌وانه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ١٧ ده‌ستبه‌سه‌ركراویان له‌به‌رده‌ستدایه كه كاری سیخوڕیان بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه و ژمارەیەک له‌وانه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فارس بلاویکردەوە، وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی توڕیکی سیخوڕی ١٧ كه‌سی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''١٧ كه‌س كه له وڵات‌دا له پێگه‌ی گرنگدا بوون، به‌تۆمه‌تی كاری سیخوڕی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا (CIA) ده‌ستبه‌سه‌رن''.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ژمارەیەک له ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه سیخوڕییه كه له ١٧ی حوزه‌یراندا ده‌ستگیركراون له لایه‌ن دادگاوه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
له كاتێكدا زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه، ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مڕۆ گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كه‌سانه بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن