Zuhal Demirci
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
پێرس- AA
لە شاری پڵیمەز-ی بەریتانیا پەلامارێکی چەکداریی روویدا و تیایدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
لەو بارەیەشەوە پۆلیس راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دوو ئافرەت و دوو پیاو بەهۆی پەلامارەکەوە لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە و ئافرەتێکیش کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە بریندار بووە لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە رووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆرەوە نەبووە و پەلاماردەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتێڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لە رووداوەکە خستوەتەڕوو و نوسیوویەتی: "داوا لە هەمووان دەکەم کە ئارامبن، پابەندبن بە رێنماییەکانی پۆلیس و رێگە بدەن تیمە فریاگوزارییەکان کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن".