Mazın Asad
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
لەندەن - AA
ھەلیکۆپتەرێک و فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ناوچەی بوکینگھامشیر باکووری رۆژھەڵاتی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە ئاسماندا بەریەککەوت.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارکی ئاسمانی ویکۆمب، ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەکە لە بنکەی خۆیان ھەڵساون کە مەدەنین. زانیاری لەبارەی ژمارەی سەرنشینانی نێو ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ھاوکات ھێزەکانی ئاسمانی پاشایەتی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە و ھەلیکۆپتەرەکە سەربازیی نین.
فڕۆکە مەدەنییەکە و ھەلیکۆپتەرەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەریەککەوتن و ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی خێرا و ئاگرکوژێنەوە بۆ شوێنی رووداوەکە گواسترانەوە.
ھەندێک لە رێگەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە بە رووی ھاتوچۆ داخرا و و ھیچ زانیارێکیش لەبارەی ژمارەی قوربانیان بڵاو نەکراوەتەوە.