Haydar Şahin
22 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2023
تاران - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە، پارێزگای فارس باشووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانی ئێران، ناوەندی بوومەلەرزەکە گوندی دۆرزی سەربە پارێزگای فارس بووە کە کاتژمێر ٠٤:٤١ی ئەمڕۆ لە قوڵایی ١١ کیلۆمەتردا روویداوە.
بەڕێوبەری لقی پارێزگای فارسی مانگی سووری ئێران، حوسێن دەرویشی لە لێدوانێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد، بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کارەکانیش بۆ تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان بەردەوامن.
حوسێن دەرویشی ئەوەشی خستەڕوو، تیمە فریاگوزارییەکان لە نزیک ئەو ناوچەیەی چەقی بوومەلەرزەکە بووە لە ئامادەباشیدان.
دوێنێش بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٢ پلە گوندی دۆرزی هەژاند.