Ahmet Dursun
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەيەك بەگوڕى شەش پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای هورموزگان باشووری ئێرانی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تارانەوە بڵاوکراوەتەوە، چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی کوخێرد سەربە پارێزگای هورموزگان بووە و کاتژمێر ٠٢:٤٥ بەکاتی ئێران روویداوە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ١٠ كيلۆمەتر روویداوە.
بهپێی ئهو ههواڵانهی له میدیای ئێران بڵاو كراونهتهوه له پارێزگاكانی دهورووبهر ههست به كاریگهری بوومەلەرزەکە كراوە و هێشتا هیچ زانیاری لەبارەی زیانی گیانیی هەبووە یان نا رانەگەیەندراوە.