Ömer Tuğrul Çam
23 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
بڕۆكسڵ – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كانی به‌لجیكاوه گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٣٧ كه‌س و چاره‌نووسی شه‌ش كه‌سی دیكه‌یش نادیاره.
ژووری قه‌یرانه‌كانی نیشتمان رایگه‌یاند ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یش دۆزراونه‌ته‌وه كه پێشتر چاره‌نووسیان نادیار بووه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كانی به‌لجیكاوه گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٣٧ كه‌س.
له رۆژانی پێشوودا چاره‌نووسی ٤٧٣ كه‌س دیار نه‌بوو له رۆژهه‌ڵاتی بهلیجكا كه لافاوه‌كه به توندی كاریگه‌ری كردبووه سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌و وڵاته، له ئێستادا ژماره‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش كه‌س. هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ش كه‌سه.
ئه‌م بارانه به خوڕه‌ی به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی به‌لجیكای گرتووه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی لافاو له ناوچه‌كانی لیهگه، ڤهرڤیهرس، سپا، نامور و لیمبورگ.