Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی تۆمه‌تباركردنی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر دوو نه‌وت هه‌ڵگر له دەریای عومان به "ته‌واوكاری سزا ئابوورییه‌كان" ناوزه‌د كرد و حكوومه‌تی واشنتۆنی به‌رپرسیار كرد له هێرشه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران IRNA، لاریجانی له میانی گوتارێكیدا بۆ په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی له هۆڵی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه "پێشهاته گوماناوییه‌كانی ده‌ریای عومان ته‌واوكاری سزا ئابوورییه‌كانه".
عەلی لاریجانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مریكا له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی دروست بكات له نزیك ژاپۆن كه‌شتییه‌كانی خۆی كرده ئامانج، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه حكوومه‌تی واشنتۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی له سزاكان ده‌ستنه‌كه‌وتووه دووباره هه‌وڵی هاوشێوه‌ی داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی فۆكس نیوزدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-ئێران كرد و باسی له هێرشه‌كانی سه‌ر نه‌وت هه‌ڵگره‌كان كرد و رایگه‌یاند "ئێران ئه‌نجامیدا. ئه‌وه ده‌زانن چونكه بهلهمەكهتان بینی".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نده‌ره‌كان و ده‌ریاوانی هورموز، ئه‌لا موراد عەفیفی پور باسی له‌وه كرد كه تیمی نه‌وت هه‌ڵگری فرۆنت ئهڵتایهر به فڕۆكه له شاری به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه ره‌وانه‌ی دوبه‌ی كراونه‌ته‌وه.
عەفیفی پور باسی له‌وه‌یش كرد كه دوێنێ نه‌وت هه‌ڵگری فرۆنت ئهلتایهر به‌ره‌و ئاوه‌كانی خۆر فهخان-فوجێر نزيك ئيمارات چووه و له چاودێری ئێران ده‌رچووه.