Zuhal Demirci
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
له‌نده‌ن-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی "به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" ناوبرد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینه‌وه واژوو كرا سه‌باره‌ت به ناسینی به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به شێوه‌ی فه‌رمی.
بۆریس جۆنسن له‌و كاته‌دا كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژوو ده‌كرد كه به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به فه‌رمی ده‌ناسێت، له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هه‌بوو سه‌باره‌ت به كۆرۆنا، و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پوتینیش دا.
جۆنسن باسی له‌وه كرد وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی تاوتوێی سه‌پاندنی سزا گریمانه‌كراوه‌كان له دژی رووسیا ده‌كات و رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته تا ئه‌و جێگه‌یی رێی تێده‌چێت فشاری زۆر بكه‌ین. قورسه پێشبینی بكه‌ین ئه‌م دۆخه به كوێ ده‌گات".
سهرۆكوهیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند: "ئه‌مه پێشێلكردنی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌مه پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی ئۆكراینایه. ره‌تكردنه‌وه‌ی پێواژوو و رێككه‌وتننامه‌ی مینسكه و به بڕوای من ئاماژه‌یه بۆ دۆخێكی زۆر خراپ و ئێجگار تاریك".
- "به‌ریتانیا سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت"
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، لیز تره‌س له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی پوتین، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه پێشێلكردنی به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێواژووی مینسك كۆتایی هاتووه.
لیز تره‌س باسی له‌وه‌ش كردووه كه رێگا ناده‌ن پێشێلكردنی به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن رووسیاوه بێ سزا بمێنێته‌وه و رایگه‌یاندووه: "سبه‌ینێ سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنین له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه".