İnci Gündağ,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
به‌ریتانیا ئیدانه‌ی ئێرانی كرد به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به مووشه‌ك هێرشیكردووەته سه‌ر ئیسرائیل.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی ئێران له سووریاوه به مووشه‌ك هێرشیان كردووەته سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جۆنسۆندا هاتووه "به‌ریتانیا به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل. به به‌هێزترین شێوه‌ش پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له خۆی".
جۆنسۆن داوای له ئێران كرد "خۆی بەدووربگرێت له‌و كارانه‌ی كه ته‌نها ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیرتربوونی ناوچه‌كه"، به‌گرنگیشی زانیووە کە لایه‌نه‌كان دان بەخۆیاندا بگرن له هه‌ر جۆره گرژییه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایەنێکدا نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن داوای له رووسیاش كردووە "كۆتایی به‌و كارانه‌ی بهێنێت كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری" هه‌ژموونی خۆی له سووریا به‌كار بهێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی به‌رفراوان بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته.