Hemn Baban
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
به‌یروت- AA
كۆمپانیای نۆكیا له رێگه‌ی كۆمپانیای "HMD"ه‌وه به‌رهه‌مێكی نوێی نۆكیا كه به "NOKIA 8" ده‌ناسرێت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری "HMD" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران، پاتریك حه‌ره‌ب چه‌ندین خه‌سڵه‌تی نوێ له مۆبایله نوێیه‌كه‌دا هه‌یه."NOKIA 8" خه‌سڵه‌تی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ به هه‌ردوو كامێرای پێشه‌وه و دواوه تێدایه له هه‌مان كاتدا.
كۆمپانیای نۆكیا به‌رهه‌مێكی نوێی مۆبایل راده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند جیاوازییه‌كی له به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی هه‌یه و له به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ركابه‌ریشی جیاوازتره له هه‌ندێك شێواز و خه‌سڵه‌ت كه خراوه‌ته نێو مۆبایله‌كه‌وه.
كۆمپانیای ناوبراو كه به یه‌كێك له زلهێزه‌كانی بواری مۆبایل ده‌ناسرێت كار ده‌كات له رێگه‌ی كۆمپانیای "HMD" بۆ فراوانكردنی تۆڕ‌و كاره‌كانی و زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی له‌نێو بهكاربهراندا له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی زیادكردنی چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و جیاوازیی له مۆبایلی نوێی به‌رهه‌مهێنراوی كه به "NOKIA 8" ده‌ناسرێت و بڕیاره تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی نۆكیا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "HMD" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیران گوتی: " نۆكیا یه‌كێكه له هێما بازرگانییه زۆر به‌ناوبانگه‌كانی بواری مۆبایل له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه چه‌ندین ساڵه كۆمپانیاكه ئه‌و ناوبانگه‌ی هه‌یه و تا دێت هه‌ڵده‌كشێت. له ئێستادا به‌رهه‌مێكی نوێمان راگه‌یاندووه و له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه له‌نێویاندا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وێش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
پاتریك حه‌رب له‌وباره‌یه‌وه به ئانادۆڵوی گوت "نۆكیا به‌تایبه‌ت له عێراق براندێكی خۆشه‌ویست و ناسراوه، نۆكیا له هاردوێر خه‌سڵه‌تی زۆر باشی هه‌یه، به‌هێزه و به ئاسانی به‌كاردێت، به‌ڵام كهموكوڕییمان له ئاندرۆید هه‌یه. ئێستا له نۆكیای هه‌شت ئاندۆریدمان زیادكردووه، شتێكی زۆر باشمان خستووه‌ته نێو ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه و وامان لێ ده‌كات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ركابه‌رایه‌تی و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له دوو سێ ساڵی داهاتوو ببینه كۆمپانیای یه‌كه‌م كه ركابه‌رایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر به‌رهه‌می نوێ".
پاتریك حه‌رب له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو كۆمپانیاكان ئاندرۆیدیان هه‌یه، هه‌موو خه‌سڵه‌تی نزیك له‌یه‌كیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له به‌رهه‌مه نوێیهكهماندا "NOKIA 8" چه‌ند خهسڵهتێكمان زیادكردووه به‌شێكیان له به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی دیكه‌دا نییه، بۆ نموونه ئێمه ئاندرۆریدی ئێمه له گۆگله‌وه وه‌ریده‌گرین و ده‌یخه‌نه سه‌ر ئامێره‌كه، ئه‌مه بۆچی گرنگه، چونكه كۆمپانیای دیكه ئاندرۆید وه‌رده‌گرێت و سۆفت وێری ده‌خاته سه‌ر و ئهپڵیكهیشن و كاتێك ئامێره‌كه ده‌كه‌یته‌وه یه‌كسه‌ر میمۆرییه‌كه ده‌ڕوات، به‌ڵام هی ئێمه وانییه، به‌رده‌وام كار ده‌كات و هه‌میشه له باكگراوندا ده‌مێنێته‌وه و ده‌توانی كار له‌وێدا بكه‌یت، بۆیه ئه‌م شته گرنگه، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له خه‌سڵه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌توانیت له هه‌مان كاتدا به كامێرای پێشه‌وه و دواوه كار بكه‌یت و لایڤ بكه‌یته‌وه و ڤیدیۆ و وێنه بگرێت كه ئه‌مه تا ئێستا له هیچ له به‌رهه‌می كۆمپانیا ركابه‌ره‌كاندا نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه ده‌یانه‌وێت كه‌سانی دیكه به‌شدارییان بكه‌ن له سات و هه‌سته‌كاندا".
كۆمپانیای "HMD Global" له ئایاری ساڵی 2016 دروستبووه و باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری ئیسپۆی فنله‌ندی و چه‌ندین لقی هه‌یه له زیاتر له 35 وڵات و زیاتر له 500 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.