Dildar Baykan Atalay
26 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی له ئۆكراینا به‌كاربهێنێت، ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جددیی.
جۆ بایدن دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی سپی ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری پهیامنێرێكدا كه پرسی "رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئۆكراینا بۆمبی تیشكده‌ر به‌كارده‌هێنێت. ئایا پێتان وایه ئه‌مه ئاماده‌كاریی بێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌لاڕێدا بردن له‌لایه‌ن رووسیاوه؟"، بایدن رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كاربهێنێت، ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جددیی. له ئێستادا ناتوانم گره‌نتی ئه‌وه‌تان بده‌مێ كه ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌لاڕێدا بردنه. ئه‌مه نازانم. به‌ڵام ئه‌مه (به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی) ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆر جددیی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ژنه یاریزانی باسكه، بریتنی گراینه‌ر كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه و له رووسیا به‌ندكراوه، رایگه‌یاند: "له‌پێناو ئازادكردنی بریتنی و ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی دیكه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی رووسیا له په‌یوه‌ندییداین. په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر ئه‌رێنی نیین به‌ڵام ناتوانین ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كان ببین".
- بانگه‌شه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی بۆمبی تیشكده‌ر
وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو ئاشكرایكردبوو، ئۆكراینا ئاماده‌كاریی بۆ به‌كارهێنانی بۆمبی تیشكده‌ر ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، له ئۆكراینا پهیمانگهگهلێك هه‌ن كه ته‌كنه‌لۆجیای به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی تیشكده‌ریان هه‌یه.
سێرگی شۆیگو، له‌گه‌ڵ هاوتا توركی، ئه‌مریكی، فهڕهنسییهكهیدا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامدابوو، و له میانی په‌یوه‌ندییه‌كاندا تاوتوێی ئه‌و پرسه‌یان كردبوو.