Betül Yürük
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن داوای لە وڵاتانی خاوەن گەورەترین ئابووریی جیهان کرد بەڵێنەکانیان بۆ پێشکەشکردنی ١٠٠ ملیار دۆلار بە سندوقی ئاووهەوا بەرنەسەر بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاووهەوادا لە گەشەسەندندان.
بەریتانیا کە میوانداری کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکاری ئاووهەوا دەکات کە ئەمساڵ لە مانگی تشرینی دووەمدا لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلاند بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ''لووتکەی ئاووهەوا''ی ساز کرد.
دوای لووتکەکە کە تیایدا سەرکردەکانی جیهان لە بەشێوەیەکی داخراو کۆبوونەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێک لە وڵاتان بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر کە پێشتر دابوویان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاووهەوا.
بۆریس جۆنسۆن داوای لە وڵاتانی خاوەن گەورەترین ئابووریی جیهان کرد بەڵێنەکانیان بۆ پێشکەشکردنی ١٠٠ ملیار دۆلار بە سندوقی ئاووهەوا بەرنەسەر بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاووهەوادا لە گەشەسەندندان.
هاوکات سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە پێویستە وڵاتانی پێشکەوتوو بە تایبەتی وڵاتانی G20 پێشەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری ئاووهەوادا.
پەیماننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانی ئاووهەوا لە دوایین راپۆرتیدا باسی لەوە کردووە کە زۆر دوورن لە گەیشتن بە ئامانجی هێشتنەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر گۆی زەوی لە خوار دوو پلەی سەدی کە لە رێککەوتنی ئاووهەوای پاریسدا ئاماژەی پێ کراوە، ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ٢٠٢٣ دەرچوونی غازی سەوز سەدا ١٦ بەرز دەبێتەوە.
گوتێرێس دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە هۆشداری دا و رایگەیاند ''جیهان لەسەر رێگای کارەساتێکە بەرەو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە ٢،٧ پلەی سەدیە''.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاووهەوای پاریسدا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات تا ساڵی ٢٠٥٠ دەردانی کاربۆن لە سەرانسەری جیهاندا دابەزێنن بۆ سفر بەو ئامانجەی بتوانرێت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای سەر زەوی لە خوار دوو پلەی سەدییەوە راگرن.