Ahmet Furkan Mercan
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
تۆكیۆ - AA
ئومێنۆ سومیاما و كۆومی كۆداما كه ته‌مه‌نیان ١٠٧ ساڵه وه‌ك "به‌ته‌مه‌نترین دووانه" ناویان خرایه ناو كتێبی شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی گینسه‌وه.
لیژنه‌ی كتێبی ژماره پێوانه‌یییه‌كانی گینس ناوی هه‌ردوو خوشك ئومێنۆ و كۆداما كه له پێنجی تشرینی دووه‌می ١٩١٣ له‌دایك بوون وه‌ك "به‌ته‌مه‌نترین دووانه" تۆمار كرد.
ئه‌م دووانه‌یه وه‌ك منداڵی سێیه‌م و چواره‌م له‌نێو ١١ خوشك و برا، ١٠٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دوورگه‌ی شۆدۆشیما له‌دایك بوون.
به‌هۆی سنوورداركردنی هاتوچۆ له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕوانامه‌ی گینس له رێگای كارگۆوه بۆ ئه‌م دووانه‌یه ره‌وانه ده‌كرێت كه له خانه‌ی به‌ساڵاچوواندا ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن له‌سه‌دا ٢٩،١ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٥ ساڵییه‌وه‌یه، له‌نێو ئه‌وانیشدا ٨٦ هه‌زار و ٥١٠ كه‌س، ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٠٠ ساڵه.